لاپەڕەكانم (Mina sidor)

 لاپەڕەكانم (Mina sidor) ئەو شوێنەيە كە تيايدا دەتوانيت ئەو ئەپارتمانانە ببينيتەوە و بچيتەوە سەريان كە ئارەزووت بۆيان تۆمار كردووە. هەروەها دەتوانيت زانيارييان تيادا بدۆزيتەوە لەبارەى كاتى سەرە گرتنت و پارەى ڕەسمى ساڵانەت، جگە لەمانەش، دەتوانيت لێرەدا زانيارييە كەسييەكانت نوێ بكەيتەوە. بۆ ئەوەى بچيتە ناو ’لاپەرەكانم‘ ەوە، پێويست دەكات لۆگ-ئين بكەيت.

لۆگ-ئين

ئاسانترين و بێ مەترسى ترين ڕێگا بۆ لۆگ-ئين بەكارهێنانى BankID ييە، سيستەمى دەستنيشانكردنى ئەلكترۆنى (Bank-ID). ئەگەر دەستت بە BankID ڕاناگات، ئەوا دەتوانيت هەژمارێك دروست بكەيت كە ڕێگات دەدات ئيمەيڵەكەت و ژمارە نهێنييەكەت بۆ لۆگ-ئين بەكار بهێنيت.

لۆگ-ئين بكە بۆئەوەى ئاگادارى ئەمانە بيت:

كام ئەپارتمانانە بە دياريكراوى دەتوانيت ئارەزووى خۆتيان بۆ تۆمار بكەيت.

كاتى چاوەڕوانيم لە سەرەدا بووە بە چەند؟

كاروبارى داواكارييەكانت ڕێك بخەيت. داواكارييەكانى ڕابووردووش و ئێستاش.

ڕەسمى ساڵانە – ئايا پارەكەى دراوە يان نا؟

هەروەها دەتوانيت زانيارييەكانى پەيوەندى پێوە كردنيشت نوێ بكەيتەوە بۆ ئەوەى بە ئاسانى بتوانين پەيوەنديت پێوە بكەين.

بانگهێشتى تەماشا كردن

ئەگەر لە نێو ئەو كەسانەدا كە ئارەزوويان بۆ ئەپارتمانێكى دياريكراو تۆمار كردووە، تۆ خاوەن يەكێك لە كاتە درێژەكانى چاوەڕوانى بيت، ئەوا بانگهێشتێكت بۆ دەنێرين بۆ تەماشا كردن. هەموو وردەكاريى زانيارييەكان لە بارەى تەماشا كردنەوە لەسەر لاپەڕەكانم هەن. پاش تەماشا كردن، پێويست دەكات لۆگ-ئين بكەيت بۆ ناو لاپەڕەكانم و پەسەندى بكەيت كە ئايا هێشتا ئارەزووت لە ئەپارتمانەكە هەيە يان نا.

وردەكارييەكان نوێ بكەرەوە

دەتوانيت زانيارييە كەسييەكانت نوێ بكەيتەوە، وەك داهاتت و زانيارييەكان بۆ پەيوەندى پێوە كردنت. دڵنيا بە لەوەى كە هەردوو ئيمەيڵ و ژمارە تەلەفۆنى مۆبايڵيشت لاى ئێمە هەبێت، بۆ ئەوەى بتوانين بە خێرايى لە بارەى شتى وەك تەماشا كردن و ئۆفەر و زانياريى گرنگى ترەوە پەيوەنديت پێوە بكەين.

كاتى چاوەڕوانى و ڕەسم

دەتوانيت لە لاپەڕەى دەستپێكى لاپەڕەكانم دا كاتى چاوەڕوانيت لە سەرە گرتندا ببينيت، واتە ماوەى چەندە لە سەرە گرتندا چاوەڕوانيت. هەروەها دەتوانيت ئەوەش ببينيت ئايا ڕەسمى سەرە گرتنت داوە يان نا و دوايين جار كە داواى پارەت لێ كراوە بۆ ڕەسمى سەرە گرتن، كەى بووە.

هاو-داواكاران

دەتوانيت لە ڕێى لاپەڕەكانمەوە هاو-داواكارێك لەگەڵ خۆت ناونووس بكەيت، واتە ئەو كەسەى كە نيازتە لەگەڵى بژيت. سوودى زيادكردنى هاو-داواكارێك بۆ تۆ ئەوەيە كە هەندێك خاوەن موڵك ڕێگات پێ دەدەن داهاتەكانتان لەيەك بدەن. لە هەندێك باردا، دەشێت ڕێگا بە هاو-داواكاريش بدرێت ناوى بخرێتە سەر گرێبەستەكە.