دەزگای ستۆکهۆڵم بۆ نيشتەجێكردن – چۆنيەتى كاركردنى

دەزگای ستۆکهۆڵم بۆ نيشتەجێكردن (Bostadsförmedlingen) وەك ئاژانسێك كار دەكات، بۆ دۆزينەوەى ئەپارتمان (شوقە) ى چۆڵ لە ناوچەى ستۆکهۆڵم يارمەتيت دەدات. ئەپارتمانەكان لەسەر بنەماى كاتى بەسەربراو لە سەرەى چاوەڕوانيى نيشتەجێكردندا دەدرێن بە خەڵک. بۆ داواكردنى ئەپارتمانێك، دەبێت لە پێشدا خۆت لە سەرەی نيشتەجێكردندا ناونووس بكەيت.

كێ دەتوانێت خۆى لە سەرە گرتن بۆ نيشتەجێكردن ناونووس بكات؟

هەر كەسێك تەمەنى 18 ساڵ و سەرووتر بێت و ژمارەى ناسنامەى سويدى (personnummer) يان ژمارەيەكى شوێن دياريكردن (samordningsnummer)ى هەبێت، دەتوانێت بچێتە ڕيزى سەرە گرتنى نيشتەجێكردنەوە. گرنگ نيە لە كوێ دەژيت يان ئێستا ئەپارتمانت هەيە یان نا. كاتى سەرە گرتنەكەت يەكسەر لەو كاتەوە دەست پێدەكات كە خۆت ناونووس دەكەيت، هەر كە خۆيشت ناونووس كرد ئيتر دەتوانيت دەست بە گەڕان و دەست بە تۆماركردنى ئارەزوو كردنت لە ئەپارتمان بكەيت. بڕى ئەو ڕەسمەى بۆ چوونە ڕيزى سەرە گرتن بۆ نيشتەجێبوون دەدرێت ساڵانە 200 كرۆنى سويدييە. 

جۆرە جياجياكانى نيشتەجێكردن

دەتوانيت لە ڕێگاى دەزگای ستۆكهۆڵم بۆ نيشتەجێكردنەوە بۆ جۆرى جياجيا لە نيشتەجێكردن و جۆرى گرێبەست بگەڕێيت. ئەگەر لە زانكۆ دەخوێنيت يان لە بەر خوێندنێكى پيشەيى باڵادايت، ئەوا دەتوانيت داواى نيشتەجێكردنى خوێندکاران بكەيت. ئەگەر تەمەنت لەنێوان 18 و 25 دايە، ئەوا دەتوانيت داواى نيشتەجێكردنى لاوان بكەيت. نيشتەجێكردنى تايبەتى تەرخانكراو بۆ هاوڵاتييانى تەمەن گەورەش هەيە ئەگەر تەمەنت 55 ساڵ و زياتر بێت. گرێبەستى كورت خايەنيش بژاردەيەكن بۆ داڵدەدانى كاتیی لە كاتێكدا كە كاتى چاوەڕوانيت لە سەرە گرتندا كۆ دەكەيتەوە.

دەستپێشخەر بە

لە دەستى خۆتدايە بۆ ئەپارتمان بگەڕێيت و ئارەزووت تۆمار بكەيت لەو ئەپارتمانە چۆڵانە دا كە لەسەر ماڵپەڕەكەمان ڕادەگەيەندرێن. ڕاگەيەندنەكان زانياريى ورديان لە بارەى شوێنی نيشتەجێبوونەكان تيادايە، لەگەڵ ئەو مەرج و پێداويستييانەدا كە خاوەن موڵكەكە بۆ پێدانى ئەو شوێنە بە کرێ بە كرێچييان دايناون. كە چوويتە ناو ماڵپەڕەكە و لوگ-ئينت كرد، ئيتر دەتوانيت لە ڕێگاى ڕاگەياندنەكەوە ئارەزووت بۆ ئەپارتمانێك تۆمار بكەيت. لە ياديشت نەچێت، تا زياتر چالاكانە بگەڕێيت، هەلەكانى دۆزينەوەى ئەپارتمانيشت گەورەتر و زياتر دەبن.

 

دەستكەوتنى ئەپارتمانێك چەند دەخايێنێت؟
چەند دەبێت چاوەڕوان بيت، لەسەر چەند كاركردنێك ڕادەوەستێت، لەوانەش، لە كوێ دەتەوێت بژيت و جۆرى ئەو كرێيەى كە دەتوانيت بيدەيت.

زۆربەى ئەو كەسانەى كە ئەپارتمانيان دەست دەكەوێت كاتێكى چاوەڕوانيى 7 تا 11 ساڵيان هەيە، بەڵام دەشكرێت كەمتر يان زياتريشيى پێ بچێت. بە گشتى، كاتێكى چاوەڕوانيى درێژترت پێويست دەبێت بۆ دەستكەوتنى ئەپارتمانێك لە ناوەندى شار يان لە ناوچەكانى دەوروبەرى، لە چاو ئەو كاتەى پێويستتە بۆ دەستكەوتنى ئەپارنتمانێك لە شوێنى دوورتر لە ناوەندى ستۆکهۆڵم.

زانياريى زياتر لێرە بەدەست بهێنە: